وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: پلەی زیاتر لە 12 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە بەرزکراوەتەوە کە سەر بە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتەکەن.
دووشەممە 4ـی ئابی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: بە پێی فەرمانی وزاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ـی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ـی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان ،بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (12010) پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، ڕاشیدەگەیەنێت: ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2025ـی کارمەندان.

