ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به مه‌به‌ستى ماڵئاوايى بۆ كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له كريستيانه هۆمان باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا، دووپات كرده‌وه.
سەرۆكی هەرێم هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به خاتوو هۆمان كرد بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه خاتوو هۆمان وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى بۆ ئه‌و ماوه‌ى ئه‌ركى له عێراق، پێزانينى خۆى بۆ پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا، بره‌وى زياتريان پێبدات.
په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌کانی سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو که کونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو

