نیگار نەجات
ئەنفال و جینۆساید، ئازارێکی لەبیرنەکراو و دەردێکی بێدەرمانە لە دڵی سەدان هەزار کورددا، بەتایبەتی لە دڵی هاوسەر، منداڵ و کەسوکاری ئەنفال و جینۆسایدکراواندا.
هێشتا برینەکانی ئەو زامە قووڵە سارێژ نەبوونەتەوە، و کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەتایبەتی ئافرەتانی قوربانیی دەستی ئەو تاوانە نەگریسە، تا هەنووکەش بە فرمێسکەوە چیرۆکی ئازاری ژیان و چاوەڕوانییە تاقەتپڕوکێنەکەیان دەگێڕنەوە. ئەو کچانەی بە ئاواتی ئەوەن باوەش بە ئامێزی باوک و برا ئەنفالکراوەکانیاندا بکەنەوە، یان ئەو هاوسەرانەی کە تا ئێستاش بە هەر تەقەیەکی دەرگەی ماڵەکەیان، بەگوڕوتین و بەپەلە، چاوی دەرگەی خانووەکەیان دەکەنەوە، بۆ ئەوەی هەواڵێکی هاوسەرە بێسەروشوێنکراوەکەیان دەست بکەوێت.
چل و یەک ساڵ بەسەر ئەنفالی بارزانییەکاندا تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەکان دەکولێنەوە.
دایکە حەلیم حەمێ بۆ هێلین میدیا:
دایکە (حەلیم حەمێ ئەحمەد)ی مێرگەسۆری، هاوسەری ئەنفالکراو (سەیدا خالید هەمزە) و دایکی دوو کوڕی جینۆسایدکراوی بارزانییەکانە. دایکە حەلیم، وەکوو هەموو دایکانی تر، بووەتە ڕەشپۆشێکی ئەبەدی و ئەو ئازارە بووەتە دەردێکی بێدەرمان لە دڵیدا. لێرەدا باس لە چیرۆک و نەهامەتییەکانی ژیانی خۆی دەکات.
دایکە حەلیم دەڵێت:
«بەرەبەیان بوو، عەسکەر چواردەوری کۆمەڵگەکەی گرتبوو. هەرچی گەنج و پیاو و مێردمنداڵ و تەنانەت شێتیش هەبوون، هەموویان ڕاپێچ کردن و لەگەڵ خۆیاندا بردیان. ماڵ بە ماڵ دەگەڕان و هەرچی ڕەگەزی نێرینە هەبوو، بردیان. ئێمەش چووینە سەر شەقام. ئاخ و ناڵە و گریانی دایکان، خوشکان، هاوسەران، بووکان و منداڵان، هەموو شوێنێکی داگیر کردبوو.»
دایکە حەلیم بە ئاهێکی قووڵ و چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە باس لە ژیان و ئاستەنگەکانی دوای جینۆساید دەکات و دەڵێت:
«لەبیرمە دوای پرۆسەی ئەنفال چ ئازارێکمان چەشت و چۆن ڕژێمی بەعس هاوسەر و منداڵەکانی ڕاپێچی بیابانەکان کردن. دواتر گەمارۆی خستە سەر کۆمەڵگەی قوشتەپە. ئەوکات منداڵەکانم زۆر بچووک بوون و توانای بەڕێوەبردنی ماڵیان نەبوو. من بە سەد دەردەسەری و کرێکاری، منداڵەکانم بەخێو دەکرد. دوای نەمانی هاوسەرەکەم، ئاو، کارەبا، خۆراک و هەموو شتێکیان لێ بڕین. بۆ بژێویی منداڵەکانمان، دەستمان کرد بە کرێکاری؛ کاری کشتوکاڵیمان دەکرد، تەماتە و خەیارمان دەڕنی و بژارەمان دەکرد. لە کێڵگە پەلەوەرییەکانیشدا کارمان دەکرد. ڕژێم نەیدەهێشت دوکاندارەکانیش شتمان پێ بفرۆشن و ماوەی ساڵێک لە هەموو خزمەتگوزارییەکان بێبەش کراین.»
دایکە حەلیم درێژەی پێ دەدات: «دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس پیاوەکان و کوڕەکانمانی، لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە تا بەساڵاچوو، بەشێوەیەکی دڕندانە ڕاپێچی بیابانەکانی باشووری عێراق کرد، مەترسیی زیاتر لەسەر ژیانی ئێمە و منداڵەکانمان دروست بوو. شەوانە تا بەیانی بە نۆرە پاسەوانیمان دەکرد و بە داس و چەقۆ پارێزگاریمان لە خۆمان و منداڵەکانمان دەکرد.»
پاش دوو ساڵ دەگەڕێتەوە شاری هەولێر و دەڵێت: «خەڵکی هەولێر زۆر دڵسۆز بوون لەگەڵ دایکە ئەنفالکراوەکان و یارمەتی و هاوکاریی ئێمەی بارزانییەکانیان دەکرد.»
سەمیرا مەلا بەرۆژی بۆ هێلین میدیا:
سەمیرا مەلا حەسەن، کە یەکێکە لە کچە قوربانییەکانی جینۆسایدی بارزانییەکان، چیرۆکی خۆی و باوکی دەگێڕێتەوە:
«دەمێ ئەز زارۆک، هەڤالێن من ل قوتابخانێ بەحسا باپیر و مام و خالێن خۆ دکر، ئەز دچوومە مال و من دگۆتە دایکا خۆ: ‘ئەرێ بۆچی هەموو کەسان باب و خال و باپیر و مام هەنە، لێ یێن من نینن؟ یێن من کێڤە چوونە؟’ ئەز گەلەک خەمگین دبووم کو بۆچی کەس دیارییان بۆ من ناکڕیت.»
«من نەدزانی کو ب ئاخڤتنێن خۆ، من برینێن دایکا خۆ نوو دکرن و ئاگرێ دلێ وێ هەلدکر. وێ ب چاڤێن تژی ڕووندک بێدەنگ دەبێت، من نەدزانی بێدەنگیا وێ یا چ بوو و بۆچی بەرسڤا من نەددا. ڕۆژ هاتن و چوون و من زانی کو چ هەڤالەکێ من هندی من مام و خال نەبوون. من زانی کو ئەز خودانا چەند خزم و کەس بووم، لێ مخابن ڕژێما بەعس هەموو ژناڤ بربوون و بەرەڤ بیابانێن عیراقێ ڤە بربوون. ب ڕاستی ئەنفالکرنا وان کارەساتەکا زۆر مەزن بوو.»
«ڕژێما بەعس نەدزانی کو کورد بنەدەستیێ قەبوول ناکەن. شەڕێ کەسێ ناکەن، لێ بنەدەستی ژی قەبوول نەکریە و قەبوول ژی ناکەن. وان نەدزانی کو کورد خلاس نابن، بەلکوو ڕۆژ بۆ ڕۆژێ زێدەتر و خورتتر ل سەر ئازادکرنا کوردستانێ دبن.»
«ڕۆژا ٣١ێ تەممووزا ١٩٨٣ێ بوو. هێشتا ڕۆژ ب دروستی دەرنەکەفتبوو، بلبلان ئاواز نەخواندبوون، سپێدەیەکا گەلەک زوو بوو. وێ ڕۆژێ چیایێ شیرین کراسێ خەمێ ل بەر خۆ کر.»
سەمیرا خانم دەڵێت:
«وەکی ئەم بچووک، دایکا مە جهێ بابێ مە ژی بۆ مە پڕ کربوو. ئەم قەت تەسلیمی وی واقعی نەبووین کو ب سەرێ مە بارزانییان هات. هەرچەندە ئەم بێباب بووین و ئازار و نەهامەتیێن مەزن کێشان، لێ دگەل هندێ ژی، ئەم وەسا هاتینە پەروەردەکرن کو فێر ببین بەروەفایێ نیشتمانی بین، بهێز بین و خۆڕاگر بین.»
«مخابن، هۆڤانە هەموو ژ خەو ڕاکرن و ب زۆری ژ مالان دەرئێخستن.. ٤١ سالێن تژی نەخۆشی مە دەرباز کرن و هێشتا ئەم چاڤەرێ هاتنا وان دکەین و بێهیڤی نەبووینە.»

