دوێنێ، باڵیۆز تۆماس سەیلەر، نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، بە بۆنەی تێپەڕووبوونی 11 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان؛ پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ئێکس’ بڵاوکردەوە و داوای جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شنگال دەکات بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال.
نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق، لە پەیامەکەیدا داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له دژی ئه‌و تاوانه ده‌كات و داواش ده‌كات ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكرێت، چونکە وەکوو خۆی دەڵێت “گەره‌نتیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و باشترکردنی ژیانیان دەکات.”
سەیلەر، بانگ لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، هەماهەنگی و ئاسانكاری پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان بکەن.
نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال پێش 11 ساڵ، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س كوژران و زیاتر له حه‌وت هه‌زار ئافره‌ت و منداڵیش ڕفێنران و رووبه‌ڕووی پێشێلكاری گه‌وره بوونه‌وه و تا ئێستاش به‌شێك له ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان.

