دوێنێ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی لە رافایێل مۆڤسیسیان کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان و کریستۆفەر ئارا ئاگوپ بابێریان و جێگری كونسول کرد.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای پیرۆبایی دەستبەکاربوونی رافایێل مۆڤسیسیان کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا، تیشکی خستە سەر سروشتی هاوشێوەیی کەلتوور و نزیکی هونەری نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا و تاکیدی لەسەر جالیەی ئەرمەنی کردەوە کە وەک خوشک و برا تەماشایان دەکرێ و حکوومەتی کوردستانیش داکۆکی زۆریان لێ دەکات و وەک خاوەن ماڵ مامەلەیان لەگەڵدا دەکرێ و هیوای خواست کەناڵی پەیوەندیەکانیان لە رێگەی کەلتوور و هونەر و گەشتوگوزار فراوانتر بێت، بۆ ئه‌وه‌ش خۆشحاڵی نیشاندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ولێرو یه‌ریڤان .
پارێزگای هه‌ولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر هاوشێوه‌یی مێژووی ئه‌و كاره‌ساته كرد كه دووچاری گه‌لی كورد و گه‌لی ئه‌رمینا بوونه‌ته‌وه هه‌ر له ده‌ربه‌ده‌ری و جینۆساید و كاره‌ساتی مرۆیی، كه بەشێکی زۆری ڕووداوەکانی ئه‌رمینیا لەگەڵ ڕووداوەکانی مێژووی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه هه‌میشه ڕووی گه‌ش و ئاسانكاری ڕایكردنی كاروباره‌كانی فه‌راهه‌م كردووه و خۆشحاڵی به‌و ئارامی و ئاوه‌دانیه خێرایه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت نیشاندا و لەگەڵ بیر‌و بۆچوونەکانی پارێزگای هەولێر لەسەر فراوانتر کردنی کەناڵەکانی کەلتووری و هونەری و گەشتیاری کۆک بوون .
لە کۆتاییشدا ھەردوولا ھیوایان خواست لە كاری هاوبه‌ش و بونیادنه‌رانه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بەردەوام بن …
شایەنی باسە هاووڵاتیەکی زۆری ئەرمەنی لە هەرێمی کوردستان دەژین، بەشێکی دانیشتووانی ئەرمینیا کوردن، ئەرمەنییەکان بە شارەکانی هەولێرو دهۆک و کەرکوکدا دابەشبوون.

