ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئابی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کردنەوەی ئەم پارکە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، هەروەها لەلایەن نوسینگەی سەرۆکی حکوومەتەوە بودجەی بۆ تەرخانکراوە، ئەم پارکە لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە، لە یەکتربڕی شەقامی هەولێر- موسڵ ، لەگەڵ شەقامی 120 مەتری.
وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار گوتیشی: لە نێو ئەم پارکە دا، زیاتر لە 10 هەزار دار و 22 هەزار گوڵی تێدایە، لەگەڵ دوو بیری ئاو و دوو عەمباری تێدایە و هەروەها ئالای کوردستان بە بەرزی ئالا 50 مەتر، رووبەری 4 هەزار و 12 مەترە بۆ یەکەمجارە بەمشێوەیە دیزانین بکرێت، ئەمە جگەلەوەی جوانییەکەی بێ وێنە بە شوێنەکە دەبەخشێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی لە موسڵەوە دێنە هەولێر و هەروەها ئەوانەی بە فڕۆکە گەشت دەکەن و بەجیددی کار لەسەر ئەوە دەکەین ڕێژەیی سەوزایی لە سەرجەم شارەکان زیاد بکەین، بەتایبەتی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان.
جگە لەم پارکە بڕیار وایە پشتێنەی سەوزایی لە دەورووبەری هەولێر دروستبکرێت و ئەمساڵیش چەند پارکێکی دیکە بکرێنەوە.

