ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتی 3.8.2025 لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شارەوانییه‌كان لە ڕێورەسمێکدا، بە تیروپشک دەستکرا بە دابەشكردنی نزیكه‌ی هه‌زار پارچە زەوی دیکە بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی کەورگۆسک، ئەمە چوارەم سەرۆکایەتی شارەوانییە کە تیروپشکی بۆ دەکرێت.
لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وه‌ك هه‌موو جار ئاسا سه‌ره‌تا پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی کەورگۆسک كرد و سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه كه به‌رده‌وام خه‌مخۆرانه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی فه‌رمانبه‌ران ده‌روانێ، هاوكات جەختی لە بەردەوامی پرۆسەكە كردەوە …
پارێزگاری هەولێر، جه‌ختی كرده‌وه، كه بەپێی داڕشتنی ماستەر پلانی هەولێر نەخشە و دیزاینی بۆ ئەو زەویانە داڕێژراوە دابەشدەکرێت، و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان زەویان وەرنەگرتووە زەوی وەردەگرن…….
پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەولێر و فەرمانبەرانیان کرد بۆ ڕایککردنی کاروبارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
جێگەی باسە، ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاوڵاتیانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بەسه‌ر فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان …

