لێکۆڵینەوەی هاوبەشی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە ئاشکرا کردنی سەرچاوەی هێرشە دڕۆنییەکانی مانگی ڕابردوو بۆ سەر پاڵاوگە و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستە چەندین شاندی ئەمنی کۆبوونەتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان.
هەر بۆ ئەو مەبەستە، دوێنێ شاندێکی حكوومهتی عێراق بۆ لێكۆڵینهوه له هێرشه درۆنییهكان گهیشتە ههولێر و سهردانی كێڵگه نهوتییهكانی هەرێمی کوردستانیان کرد، شاندهكه له چهند ئهفسهرێكی ههواڵگری و ئۆپهراسیۆنی هاوبهش پێكدێت و لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هەر لەو بارەیەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەنالەکانی ڕاگەیاندن، سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستا، ڕایگەیاند: حکوومەتی عێراق دەزانێت کێ هێرشەکانی کردووە، بۆیە پێویستە سزای ئەوان بدەن، نەوەک سزای خەڵکی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ناوەکانیان لایە، دەزانن چ گرووپێکن، ئاشکرای کرد، لەماوەی 4 ڕۆژدا لە 14ـی مانگ تاکو 18ـی مانگ، ئەو گرووپانە 14 درۆنیان ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کردووە.
سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دوای هێرشە دڕۆنییەکان، رایگەیاند؛ ئێستا چەند بەرهەم هەیە، هێندە نەوتە ڕادەست دەکرێت، کاتێک کێلگەکان کەوتنەوە کار و بەرهەمەکان زیاد بوون، بەرهەمی زیاتر ڕادەست دەکرێت. گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی حکوومەتی عێراقی ئاگەدارکردووەتەوە لەوەی، ئامادەیی هەیە نەوتی هەرێمی کوردستان ڕادەستی سۆمۆ بکات، ڕایگەیاند: لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کۆبوونەوەتەوە و ئەوان پێیان وایە نابێت حکوومەتی عێراق درێژە بە کێشەکانی مووچە بدات، هاوکات پەلە بکرێت لە هەناردەکردنەوەی نەوت.

