رۆژنامەی ھەولێر

پرۆژەی ڕووناکی:ئێستا كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتۆتە 2.7 ملیۆن هاووڵاتی

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت كە ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتۆتە زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاووڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 40%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوایین ئامارەكانی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتییان لە شارەكان بەمشێوەی خوارەوە رادەگەیەنێت:-

هەولێر

• هاووڵاتی: 1,458,000

• هاوبەش: 380,000

سلێمانی

• هاووڵاتی: 976,500

• هاوبەش: 257,000

دهۆک

• هاووڵاتی: 288,000

• هاوبەش: 79,000

کۆی گشتی

• هاووڵاتی: 2,722,500

• هاوبەش: 716،000

وەزارەتی كارەبا هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات: تا ئێستا زیاتر لە 2.517 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە. جەختیش دەكاتەوە كە حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە تا كۆتایی 2026 زیاتر لە 7.000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.

کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی:

هەولێر

• ژمارەی مۆلیدە: 1,734

• هاوتای ئۆتۆمبیل (لەڕووی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنەوە): 300,000

سلێمانی

• ژمارەی مۆلیدە: 518

• هاوتای ئۆتۆمبیل: 90,000

دهۆک

• ژمارەی مۆلیدە: 265

• هاوتای ئۆتۆمبیل: 46,000

کۆی گشتی

• ژمارەی مۆلیدە: 2،517

• هاوتای ئۆتۆمبیل: 465،000

وەزارەتی كارەبا ئاماژە بەوەش دەكات: ئێستا 80%ـی هاووڵاتییانی پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان. دواتریش لە 14ـی ئایاری رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

بەگوێرەی پلانكان تاوەکو کۆتاییی 2025، سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات.