رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکدا هیوای سەلامەتی بۆ نووری مالکی خواست

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەنجام دا.

لە پەیوەندییەکەدا، نێچیرڤان بارزانی لە هەواڵ و ڕەوشی تەندروستیی مالکیی پرسی و بەبۆنەی دەرچوونی لە نەخۆشخانە، هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باش و سەلامەتیی بۆ خواست.

لای خۆیەوە، نووری مالکی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و هەواڵپرسینەکەی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.