بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەند وێنە و ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە گوایە هێڵی سەرەکیی ئاوی دوکان بۆ سلێمانی شکاوە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: هەندێک وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبووەتەوە کە گوایا هێڵی ئاوی دوکان – سلێمانی شکاوە، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاوی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەو کارەی لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، پڕۆسەی تاقیکردنەوەی (تێست) بۆریی پڕۆژەی پەرەپێدانی هێڵی 1ـی ئاوی دوکان-سلێمانییە.
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە، پێدانی ئاو لەو هێڵەوە زیاد دەکات و خزمەتێکی باشتری هاووڵاتییان دەکات

