وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ماوەیەکە چەندین میدیا و دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجی ڕۆژنامەوانی کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزیری دارایی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەممووزی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنڕاوێکی بڵاوکردووەتەوەو و تێیدا هاتووە: ماوەیەکە چەندین میدیا و دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجی ڕۆژنامەوانی کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزیری دارایی و سەرچاوەی تایبەت لە وەزارەتی دارایی لەسەر پرسی مووچە و داهاتی ناوخۆ و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکەنەوە.
لە ڕاگەیەنڕاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە کراوە، بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە هەموو ئەو لێدوان و هەواڵانەی بەناوی وەزیری دارایی بڵاو کراونەتەوە سەرجەمیان درۆیەکی پەتییە.
هەروەها وەزیری دارایی و ئابووری نزیکەی دوو مانگە لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نە داوە و هەر دەزگا و سایت و پەیجێکیش هەواڵی ناڕاست بە ناوی وەزیری دارایی و وەزارەت بڵاو بکاتەوە ناچارین ڕووبەڕووی یاسایان بکەینەوە.

