چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان به شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كاركردن له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی دووسایدی گه‌ڕه‌كی ژین ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ردوو پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی زاخۆ و ڕێگای كه‌مه‌ری ئامێدی ته‌واو ده‌بێت.
له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له نزیكترین كاتدا، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی دووسایدی گه‌ڕه‌كی ژین له هه‌ولێر چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بڕیاره له چه‌ند مانگی دادێ كاره‌كانی ته‌واو بێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی دووسایدی گه‌ڕه‌كی ژین له هه‌ولێر، دوای وه‌ستانی كاره‌كانی بۆماوه‌یه‌ك، ئێستا ده‌ست به ڕۆنانی پڕۆژه‌كه كراوه‌ته‌وه و بڕیاره به‌ر له هاتنی وه‌رزی سه‌رما بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی دووسایدی گه‌ڕه‌كی ژین له هه‌ولێر، بڕیاره له مانگی تشرینی دوومی ٢٠٢٥، شه‌قامه‌كه به‌ڕووی شۆفێراندا بكرێته‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به داهاتی ناوخۆی، ئێستا ڕشتانه كار له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای كه‌مه‌ریی ئامێدی ده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای كه‌مه‌ریی ده‌وروبه‌ری ئامێدی و قوتابخانه‌ی قوبه‌هان، ڕێگه‌یه‌كی پیاده‌یه و به ده‌وری شاری ئامێدیدا ده‌سوڕێته‌وه.
مه‌ودای پڕۆژه‌كه دوو كیلۆمه‌تر و نۆ سه‌د و هه‌شتا و پێنج مه‌تره و پانییه‌كه‌شی چوار مه‌تره.
پڕۆژه‌ی ڕێگای كه‌مه‌ریی ئامێدی، به گوژمه‌ی سێ ملیار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ڕشتانه كار له ته‌واوبوونی ده‌كرێت، كه تا ئێستا ٦٥%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و بڕیاره له ماگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه.
جیا له‌وانه و له درێژه‌ی گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه كار له بنیاتنانی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری كۆڕنیشی زاخۆ ده‌كرێت.
پڕۆه‌ژی گه‌شتیاریی كۆڕنیش له زاخۆ، به دوو قۆناغ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و دوای ته‌واوبوونی قۆنغی یه‌كه‌م، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌م كراوه.
قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری كۆڕنیشی زاخۆ، مه‌وداكه‌ی سێ كیلۆمه‌تره و زیادتر له ٥٠%ی سه‌وزایی و ڕۆنانی پیاده‌ڕۆی و خواردنگه و كافتریا و به‌له‌می گێشپیاری و هتد…، له‌خۆ ده‌گرێت.
قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری كۆڕنیشی زاخۆ تا ئێستا ٨٥%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆی كاره‌كانی ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه، پڕۆژه‌كه به گوژمه‌ی شه‌ش ملیار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌پێناو پاراستنی سه‌ر و سامانی هاووڵاتیانی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی، ڕشتانه كار له ژێرخان و ڕۆنانی كه‌رتی ڕێگه‌وبان ده‌كات، به جۆرێك زۆرێك له شه‌قامه‌كان به شێوه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی ستاندارد كراونه‌ته دووساید و به‌رده‌وامیشه له ڕۆنانی شه‌قامی دیكه‌ی نێوان شاره‌كانی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی دووسایدی ڕانیه – سه‌ركه‌پكان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی ڕانیه – سه‌ركه‌پكان، كه مه‌وداكه‌ی دوو كیللۆمه‌تر و هه‌شت سه‌د مه‌تره، كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تێیدا هه‌زار و حه‌وت سه‌د مه‌تر ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆی سندووقی و سه‌وزكردن و دانانی سیسته‌می ئاودێری ناوه‌ندی شه‌قام و دانانی سه‌د و بیست ستوونی ڕووناكی كاره‌بایی له‌خۆ ده‌گرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی ڕانیه – سه‌ركه‌پكان، به تێچووی چوار ملیار دیناری عێراقی و به كوالێتی به‌رز جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه به ته‌واوبوونی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و گه‌شتیاری و شارۆچكه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین – سۆران ده‌كات.
جیا له‌و پڕۆژه‌یه و هه‌ر له كه‌رتی ڕێگه‌وباندا، له ماوه‌ی ڕابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به ڕۆنانی دووسایدی شێخان لالش له پارێزگای دهۆك كرد و ئێستا به‌شی هه‌ره‌زۆری كاره‌كانی ته‌واوكراوه و به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی شێخان لالش له پارێزگای دهۆك، به گوژمه‌ی زیادتر له بیست و شه‌ش ملیار دیناری عێراقی، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌ودای ڕۆنانی دووسایدی شێخان لالش، هه‌شت پۆینت دوو كیلۆمه‌تره و به پانی بیست و پێنج مه‌تر و نیو ڕۆده‌نرێت، كه له‌نێوان هه‌ردوو سایده‌كه‌دا، سێ مه‌تر پانتایی بۆ سه‌وزایی هێڵدراوه‌ته‌وه و ئێستا كه نزیك به ٩٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی بێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش له‌ناو شاره‌كان تیمه‌كانی شاره‌وانی به‌رده‌وامن له قیرتاوكردنی شه‌قامه تێكچووه‌كان، له شاری هه‌ولێر، تیمی هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تییه‌كانی شاره‌وانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كارگه‌ی قیری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، ده‌ستیانكردووه به چاككردنه‌وه‌ی چاڵ و شكسته‌كانی كۆڵان و شه‌قامه گشتییه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر.
ئه‌م پڕۆژانه له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ساڵی ڕابردوو له كه‌رتی ڕێگاوباندا، ژماره‌یه كی زۆری پڕۆژه‌ی ڕێگاوبانی جێبه‌جێكردووه و خراونه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه، كه دیارترینیان ڕۆنانی دووسایدی خه‌لیفان – سۆران، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای گه‌زنه، هاوكات بنیاتنانی هه‌ریه‌ك له پرده‌كانی ده‌ربه‌ندی ڕانیه و پردی ئاوه‌خێری، جیا له‌وانه و هه‌ر له ساڵی ٢٠٢٤دا، به‌ردی بناغه بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری ڕێگه‌وباندا داندرا له‌وانه‌ش، دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو سایدی هه‌ولێر – كۆیه و ڕێگای دوو سایدی باعه‌ردێ – ئیتوت، ڕێگای دووسایدی شێخان – لالش، دووسایدی گۆمه‌سپان – سماقولی، ڕێگا و پردی هه‌ڵه‌بجه ڕێگای تووه‌قوت – قلیجه، له‌گه‌ڵ دووسایدی به‌رده‌ڕه‌ش – خه‌بات، كه هه‌ندێكیان ته‌واوبوونه و كاریش له جێبه‌جێكردنی ئه‌وانی دی‌دا به‌رده‌وامه.
له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه، ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، كه له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات، به‌رده‌وامی پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به بیانووی جۆراوجۆر و به نایاسایی، به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.

