رۆژنامەی ھەولێر

د.سالار عوسمان سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی خەبات دەکات

 

 

ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ـی ٧ـی ٢٠٢٥ د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی خەباتی کرد و لەلایەن عومەر عوسمان مێرگەسۆری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی خەبات و یاریدەدەر و ئەندامانی فەرماندەیی هێزەکانی خەبات پێشوازی لێکرا.

 

لە دیدارەکە، بە بایەخەوە باس لە خەبات و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان کرا، هەروەها گفتوگۆ لە بارەی گرنگیدانی بەردەوام بە مێژووی پڕ لە شانازی پێشمەرگە و گەلی کوردستان لە میدیادا کرا و،جەختیش لە هەماهەنگی و کاری پێویست کرایەوە بە مەبەستی زیاتر بایەخدان بە مێژووی پڕ سەروەریی هێزی پێشمەرگە لە قۆناغ و وێستگەکانی پاراستنی کوردستان و ئەزموونەکەی.