رۆژنامەی ھەولێر

دلۆڤان ئەحمەد: دەزگای خێرخوازی بارزانی بەردەوام پاڵپشتی کەرتی تەندروستی کردووە

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی تەممووزی 2025، دلۆڤان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین بۆ ئەو هاوکارییە و پاڵپشتییەی هەیەتی لەگەڵ کەرتی تەندروستیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر.

دەشڵێت: دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئەو هاوکارییەی کە پێشکەش بە کەرتی تەندروستیی دەکات، لە سەدا 100 کاریگەری و سوودی بۆ نەخۆشان و کەرتی تەندروستیی هەبووە، بەتایبەت نەخۆشی شەکرە، کە بەردەوام نەخۆشانی پێویستییان بە چارەسەر هەبووە.