بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار، کەیفی صابر حمد، ناسراو بە کەیفی زراری دەستگیرکرا.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، بە تۆمەتی خراپ بەکار هێنانی مۆبایل و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی نەشیاو و دوور لە داب و نەریتی کۆمەڵگا دەستگیرکراوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داوا دەکات، هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بکات.

