رۆژنامەی ھەولێر

شەو و ڕۆژ کار لە پرۆژەی جووتسایدی باعەدرێ – دهۆک دەکرێ

پرۆژەی جووتسایدی باعەدرێ – دهۆک جێبەجێ دەکرێ؛ درێژیی ڕێگاکە 26 کیلۆمەترە، بە شێوازێکی ستاندارد و بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت.

600 ئامێری جۆراوجۆر و هەزار و 500 کارمەند شەو و ڕۆژ کاری تێدا دەکەن، ماوەی کەمتر لە ساڵێکە دەست بە پرۆژەکە کراوە و %70 کارەکانی بەکۆتا هاتووە.

بە تەواوبوونی پرۆژەکە تەواوی ڕێگای هەولێر – زاخۆ دەبێتە جووتساید.

سەرەڕای هەموو ئاڵنگارییەکان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری