ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ـی ٧ـی ٢٠٢٥ لە میحوەری ناوەران، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامان و هەڤاڵانی بەش، سەردانی لیوای ١ی فرقەی ٦ی فەرماندەیی پێشمەرگەی هێزەکانی زێرەڤانی کرد و لەلایەن سەید شکور گەورەدێی، فەرماندەی لیوا و ئەفسەرانی لیوا و پێشمەرگە قارەمانەکان پێشوازی لێکرا.
د.سالار عوسمان، خەباتی بێ وچانی هێزەکانی پێشمەرگەی لەپێناو پاراستنی خاکی کوردستان بەرزنرخاند و ڕایگەیاند؛ بەرهەمی ئەو ئازادیی و تەناهییەی ئێستا کە هەیە، لە قارەمانێتی و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە، هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ ئەفسەران و پێشمەرگە قارەمانەکان خواست.

