رۆژنامەی ھەولێر

نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاریی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌، كه‌ گوایه‌ گاز له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ نه‌ماوه‌ و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیش وه‌ستاون.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌رده‌وامن، به‌تایبه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رزكه‌ره‌وه‌ (مه‌صعه‌د)ـه‌كان، سیستەمی فێنککەرەوە و چیلەر، خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان وەک نەشتەرگەری (ENT)، ڕاوێژکاری و فریاکەوتن.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاریی هاووڵاتییانی دڵنیا كردووه‌ته‌وه‌، نه‌خۆشخانه‌كه‌ نادرێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت و ناكرێته‌ تایبه‌تیش، به‌ڵكوو خزمەتگوزارییەکانی وەکوو کەرتی گشتیی بەردەوام دەبن.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری هه‌روه‌ها داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن كردووه‌ بەرپرسیارانە و وردبینیانە ڕاپۆرت بدەن و خۆیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و پەیامی ناڕاسته‌ به‌دووربگرن