وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له روونكردنهوهیهكدا دهڵێت، كۆبوونهوهی تایبهت لهگهڵ وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوازی حكوومهتی ههرێم كراوه بۆ دابینكردنی زهوی بۆ هێزهكانی پێشمهرگه و چۆنییهتی گرتنهبهری رێكاره كارگێڕی و یاساییهكان،
ئهوهش دهقی روونكردنهوهكهیه..
ئەمڕۆ 24ی تەموزی 2025، کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی تەرخانکردنی زەوی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگە دەستخۆشی لە هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی وەزارەت و فەرماندەیی هێزەکانی (70 و 80) کە بەهۆی خزمەتەوە شایستەبوون بۆ وەرگرتنی زەوی.
لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا ئەم ڕوونکردنەوەیە دەخەینەڕوو کە پێویستە تەواوى ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکانمان پێوەى پابەندبن:
1- پاش هەوڵەکانى تیمى وەزارەتى پێشمەرگە بۆ جەختکردنەوە لە شایستەبوونی زۆرینەى برا پێشمەرگەکان بە وەرگرتن و دیاریکردنى سنوورى جوگرافى بۆ ئەو زەویانەى کە پێیان دەدرێت بە شێوەیەک بێت تا ڕادەیەک دادپەروەرى سوودمەندیان رەچاو بکرێت.
2- ئەو لیستانەى بڵاو کراوەنەتەوە ڕەزامەندی سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانى بۆ وەرگیراوە بۆ تەرخانکردنى پارچە زەوى، مەرج نییە هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک کە ڕەزامەندى هەبێت زەوى پێ بدرێت، لەبەر ئەوەى لە دوای فلتەرکردن و وردبینیکردن لە لیستەکان تایبەت بەو ناوانەى کە پێشتر سوودمەندبوون ناوەکانیان دەردەکرێت و مافى وەرگرتنى زەویان نییە.
3- لەکاتى پڕکردنەوەى فۆرم لەلایەن فەرمانگەى یاسایى (بەڵێننامە) دراوە لەلایەن خودى کەسەکە کە پێشتر سوودمەند نەبووە، لەو حاڵەتەدا هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک گەر بەڵێننامەى دابێت و لەهەمانکاتدا پێشتر سوودمەند بووبێت لێپێچینەوەى یاسایى و کارگێرى و دارایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر بۆ ئەم مەبەستەش لە چەند رۆژى داهاتوودا لیستى ناوى سوودمەندبووان کە لە وەزارەتى شارەوانى وردبینى کراوە دەگاتە وەزارەتى پێشمەرگە بۆیە دەرفەتێک دەدرێت بەو ناوانەى کە پێشتر سوودمەندبوون بە شێوەیەکى فـەرمى لەلایەن یەکەکانیانەوە بە لیست وەزارەتى پێشمەرگە / سەرۆکایەتى ئەرکان / دائیرەى ئیدارە و میرە ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەى تووشى لێپێچینەوەى یاسایى و کارگێرى و دارایى نەبنەوە.
4- ڕێکارى کارگێرى بۆ ڕێکخستنى کاروبارەکانى تەرخانکردنى پارچە زەوى بۆ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بەمەبەستى رێکخستنى لیستەکان بە پێى خاڵبەندى و سنوورى جوگرافى و وردبینى کۆتایى لە وەزارەتى شارەوانى ماوەیەکى پێویستە تاکو لیستى کۆتایى رادەگەیەنرێت، بۆیە داوا لە تەواوى ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە سەردانکردن و فشارکردن بۆ سەر لایەنى پەیوەندیدار لە وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانیەکان و لیژنەى زەوى لە وەزارەتمان ئەنجام نەدەن تا ئەو کاتەى لیستى کۆتایى بە گشتى رادەگەیەنرێت.
5- هەماهەنگى تەواو کراوە لەنێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى شارەوانى کە هیچ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک ئەگەر مەرجەکانى وەرگرتنى پارچە زەوى بیگرێتەوە ئەوا مافى نافەوتێت.
6- بەمەبەستى ڕاستکردنەوە، رێکخستنى داتا و زانیارى تایبەت بە لیستەکانى ئامادەکراو بۆ وەرگرتنى زەوى بەرپرسى ئیدارییەکەکان کارى پێویست ئەنجام دەدەن بە هەماهەنگى لەگەڵ دائیرەى ئیدارە و میرە و لیژنەى زەوى وەزارەتمان بۆ ئەو مەبەستە.

