پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە، کە لەلایەن سەرۆکوەزیران ڕێزدار مەسرور بارزانی، بەگوژمەى ( 560 ملیار دینار) بەردی بناغەی دانرا، کارکردن تێدایە لەلایەن کۆمپانیاى ئوزان، بە سه‌رپه‌رشتیارى بەڕێوەبەرایەتى رێگاوبانی هه‌ولێر بەردەوامە و ڕۆژانە ستافێکی ( 1 هەزار و 500 ) کەسی، بۆ ماوەى 10 کاتژمێر کار لە ڕێگەکە دەکەن.
له ئێستادا كاركردن لە پڕۆژەکە گه‌یشتۆته 20 كیلۆمه‌تر، پرۆژه‌كه له قۆناغی برین و پركردنه‌وه و خۆڵكاریه و پتر له 300 ئامێر كار ده‌كه‌ن له‌و پرۆژه‌یەدا. زیاتر له ( یه‌ك ملیۆن مه‌تر سێجا ) كاری برین و ( یه‌ك ملیۆن ) كاری پركردنه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه.
هەروەها ده‌ستكراوه به دروستكردنی زۆربه‌ی كاری ئاوبه‌ره كۆنكریتیهكان و كۆمپانیا گارگه‌ی كۆنكریت و قیری تایبه‌ت به‌خۆی له پرۆژه‌كه داناوه، وه هه‌روه‌ها كاری فهرشكردنی چینی سه‌ره‌كی تێكه‌ڵه ده‌ستیپێكردوه و وا بریاره له ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبكرێت به فهرشكردنی چینی به‌ردی شكاو.
دیزاینی یه‌كه‌م پردی رێگاكه كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر باخچه‌ى ئاژه‌ڵان ته‌واو بووه‌و به‌م نزیكانه ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت، بە تەواوبوونی ماوەی نێوان ئەو دوو شارە لە کاتژمێرێکەوە بۆ كەمتر لە نیو کاتژمێر كەم دەبێتەوە.

