وەزارەتی دارایی و ئابووریی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان مووچەکەیان وەردەگرن.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە (٢٧ ی تەمووز ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
تێبینی؛ ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٤ ی تەمووزی ٢٠٢٥


