رۆژنامەی ھەولێر

لەسەر داهاتی شارەوانی پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن لە سلێمانی جێبەجێ كرا

 

بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری شەقامەكان و ئاسانكاری هاتوچۆی شارەكە، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن لە سلێمانی جێبەجێ كرا.

گوژمەی پڕۆژەكە لەسەر داهاتی شارەوانییە و پڕۆژەكەش لەلایەن تیمەکانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی قیرتاوکردنی شەقامی ٨٠کانی کامیاران لە گەڕەکی کانی کوردە جێبەجێ كراوە و کارکردنیش بەردەوام دەبێت.