ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 23.7.2025 له ژێر چاودێری و ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پیشه‌نگای شێوه‌كاری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم ئەلسه‌عید له گه‌له‌ری میدیا كرایه‌وه” هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له پیشه‌نگایه‌كه‌یدا لێهاتووانه به ره‌نگ و ئاماژه‌ی جۆر به‌جۆر چه‌ندین وێنه‌و تابلۆی شێوه‌كاری و جواننوسی ناوازه‌ی نه‌خشاندبوو …
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی كردن، ستایشی ئاست و توانای هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم ئه‌لسه‌عیدی كرد‌و هیوای به‌رده‌وامی له كاره‌كانی بۆ خواست .

