چواس خالید – هەولێر
له شاری سلێمانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای دووسایدی هه‌واری شار – تونێلی پێشڕه‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی كوالێتی به‌رز ته‌واو كرا، كه به تێچووی چوار ملیار دیناری عێراقی ڕۆنرا، هه‌ر له سلێمانی كار له به‌شی كۆتایی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری رێگه‌وبان ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به‌رده‌وامه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیادتری هه‌رێمی كوردستان، كه به به‌رده‌وامی لێره و له‌وێ پڕۆژه‌ی نوێی خزمه‌تگوزاری به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به شار و شارۆچكه‌كانی ده‌كات، ئه‌وانه‌ش له كاتێكدان، زیادتر له یازده ساڵه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به نایاسایی به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و ناینێرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به داهاتی ناوخۆ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای دووسایدی هه‌واری شار – تونێلی پێشڕه‌و له شاری سلێمانی كرد و ئێستا كاره‌كانی ته‌واو بووه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای دووسایدی هه‌واری شار – تونێلی پێشڕه‌و له شاری سلێمانی، بۆ ماوه‌ی ساڵێكه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوە و به كوالێتی به‌رز و ستاندارد خرایه خزمه‌ت هاووڵاتیانی شاری سلێمانییه‌وه، كه كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی و قه‌زای چوارتا و ناحییه‌كانی سیته‌ك، سیوه‌یل، زه‌لان و نزیكه‌ی چل گوندی پارێزگای سلێمانی و هاتوچۆی گه‌شتیاری ده‌كات.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای دووسایدی هه‌واری شار – تونێلی پێشڕه‌و له شاری سلێمانی، پار كه‌وته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مساڵ به كوالێتی به‌رز ته‌واوكرا، كه به گوژمه‌ی چوار ملیار دیناری عێراقی جێبه‌جێكرا.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای دووسایدی هه‌واری شار – تونێلی پێشڕه‌و له شاری سلێمانی، مه‌وداكه‌ی هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌تره و به پانی سی مه‌تره‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه كشاوه.
جیا له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه، هه‌ر له شاری سلێمانی ئێستا كار له به‌شی كۆتایی پڕۆژه‌ی ڕۆنانی شه‌قامی یه‌كتربڕی تۆفیق وه‌هبی ده‌كرێت، كه پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له شاری سلێمانی.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی یه‌كتربڕی تۆفیق وه‌هبی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی سرپه‌رشتی ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود.
پڕۆژه‌كه به سێ قۆناغ به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، كه قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واوكردنی ڕێگالاوه‌كییه‌كان بوو، قۆناغی دووه‌م ته‌واوكردنی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌نده‌رپاسی پڕۆژه‌كه بوو، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕووی شۆفێراندا كرایه‌وه، قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی پڕۆژه‌كه، ٥٠%ی كاره‌كانی ته‌واوكراوه و بڕیاره ئه‌ویش له‌مایه‌كی نزیكدا ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی شاری سلێمانییه‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی یه‌كتربڕی تۆفیق وه‌هبی له شاری سلێمانی، به گوژمه‌ی دوازده ملیار دیناری عێراقی و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوخۆیی، به سه‌رپه‌رشتی ستافی ئه‌ندازیاریی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بكرێت.
ئه‌م پڕۆژانه له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ساڵی ڕابردوو له كه‌رتی ڕێگاوباندا، ژماره‌یەكی زۆری پڕۆژه‌ی ڕێگاوبانی جێبه‌جێكردووه و خرانه خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه، كه دیارترینیان ڕۆنانی دووسایدی خه‌لیفان – سۆران، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای گه‌زنه، هاوكات بنیاتنانی هه‌ریه‌ك له پرده‌كانی ده‌ربه‌ندی ڕانیه و پردی ئاوه‌خێری، جیا له‌وانه و هه‌ر له ساڵی ٢٠٢٤دا، به‌ردی بناغه بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری ڕێگه‌وباندا داندرا له‌وانه‌ش، دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو سایدی هه‌ولێر – كۆیه و ڕێگای دوو سایدی باعه‌ردێ – ئیتوت، ڕێگای دووسایدی شێخان – لالش، دووسایدی گۆمه‌سپان – سماقولی، ڕێگا و پردی هه‌ڵه‌بجه ڕێگای تووه‌قوت – قلیجه، له‌گه‌ڵ دووسایدی به‌رده‌ڕه‌ش – خه‌بات، كه هه‌ندێكیان ته‌واوبوونه و كاریش له جێبه‌جێكردنی ئه‌وانی دی‌دا به‌رده‌وامه.

