سەرۆكی بارزانی پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر و سەركردایەتی نوێی كۆمەڵی دادگەری كوردستان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەمموزی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە کرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری.
سەرۆك بارزانی هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتییە تازەکەی کۆمەڵی دادگەری خواست

