دادگای باڵای فیدراڵی دوو سکاڵای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە، لە تایبەتمەندیی دادگاکە نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی تەممووزی 2025، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دوو سکاڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆبووەوە.
هەردوو سکاڵاکە لە لایەن سروە عەبدولواحید، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمار کرابوون.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەتکردنەوەی ئەو دوو سکاڵایەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە، لە تایبەتمەندیی دادگاکە نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو و زیاتر لە سەدا 70ـی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد.

