رۆژنامەی ھەولێر

دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا

 

ئەمڕۆ یەکشەم دادگای فیدڕاڵیی عێراق هەردوو سکاڵای پووچەڵ کردنەوە کە لە دژی گرێبەستەکانی نەوت و گازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا بوون.

سکاڵاکان لەلایەن دوو لە پەرلەمانتارانی عێراق تۆمار کرا بوون و داوایان دەکرد کە دادگەی فیدڕاڵی ئەو گرێبەستانە هەڵبوەشێنێتەوە کە حکوومەتی هەرێم لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆی کردبوون. بەڵام دادگە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا و سکاڵاکانی پووچەڵ کردنەوە.