ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ هەولێر یەک لە ڕۆژە هەرە مێژووییەکانە.
یەکشەممە 20ـی تەممووزی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر گوتی: پرسی کێشەی ئاو مێژووێکی درێژی هەیە، پێنج ساڵ بەر لە ئیستا سەرباری کۆمەڵێک بەربەست و قەیران لەبەردەم گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و حکوومەت، دەڵێت: ساڵ لای ئێمە لە پارێزگای هەولێر دوو وەرز بوو، وەرزێکیان شەش مانگ ڕووبەڕووبوونەوە و ئامادەکارییەکان و لێکەوتەکانی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و ڕووداوی لافاو بوو کە بەداخەوە لە زستانی ساڵی 2021 خەڵکێک بووە قوربانی، شەش مانگەکەی دیکەش، ڕووبەڕووبوونەوە و ئامادەکارییەکانی قەیرانی نەبوونی ئاو کە بەڕێگەی زەحمەت دابین دەکرا.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ئامارەکانی 2021 تا 2025، بیری بەدیل لە گەڕەکە جیاوازەکان لێدراوە بە سەرووی 100 ملیار دینار، 130 ملیار دیناریش بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی سروشتی ئاوەڕۆی هەولێر خەرج کراوە، سەرەڕای ئەمە، 4 بەنداوی گەورە لە سنووری هەولێر دروستکراوە کە کاریگەرییان لەسەر ئاوی ژێرزەوی هەبوو لەگەڵ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو، ئەوانیش( بەنداوی چەمەرگە، گۆمەسپان، بەستۆرە، ئاقوبان) بوون، سەرباری ئەو پۆندانەی دروستکراون و چەندی دیکەش لە جێبەجێکردندان.
ئومێد خۆشناو گوتی: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەردەوام لەگەڵ کیشەی هاووڵاتییان بووە، هەمیشە ڕایسپاردووین بۆ چارەکردنی کێشەکان، تەواوی پشتیوانی دارایی کردووین و ڕەزامەندی لەسەر بوودجەی پێویست بۆ پرۆژەکان داوە، سەرۆک لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە دووپاتی کردووەتەوە کە پێویستە پرسی کێشەی کەمئاوی هەولێر لە ڕێشەوە چارەسەر بکرێت، کە بیرۆکەی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێریش هاتە ئاراوە، پشتیوانی تەواوی کرد کە ئێستا هێمن گرووپ جێبەجێی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر؛ دەستی پێ کرد. ئەم پرۆژەیە تاوەکوو 30 ساڵی داهاتوو، شاری هەولێر لە کەمئاوی دەپارێزێت.
پرۆژەکە لە ڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا بە شێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە؛ بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات.
لە قۆناغی یەکەمدا، ئەم پرۆژەیە ئاوی خاوێنی بەردەوام بۆ ئەم گەڕەکانەی دابین دەکات، کە لە ڕابردوودا گرفتی کەمئاوییان هەبووە، لەوانە: ڕەشکین، 32 پارک، توڕەق، شاری ئالان، شاری دیاری، باغڵومنارە، مامزاوە، قەتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران، زەیتون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاوە، هیران سیتی، ئاڵتون سیتی، گەلاوێژ، ئاوێنەی شار، بێرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 8 و 5ـی حەسارۆک، هاوکاری، کەسنەزان، زیلان، لاوان، ئاییندەی دوو، ئەندازیاران، ئاشتی و قەڵاتی نوێ.
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو (يهكشهممه، 8ـی ئهيلوولى 2024)، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بهردى بناغهى پرۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوهى كهمتر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به تهواوبوونى پرۆژهكه، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به ڕێژهى 100% چارهسهر دهبێت.
پرۆژهى فرياگوزاریى خێراى ئاوى ههولێر، له ڕۆژێكدا 480 ههزار مهتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ ههر كاتژمێرێك 20- 21 ههزار مهتر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گهڕهكهكانى شارى ههولێر دەنێرێت. پرۆژهكه به چوار هێڵى سهرهكى له نێوان گهڕهكهكانى نێوان شهقامى 120 مهترى و شهقامى 150 مهترى جێبهجێ دهكرێت.
پرۆسهى وهرگرتنى ئاوى پرۆژهكه له زێى گهوره دهستپێدهكات و پاككردنهوه و پاڵاوتنى ئاوهكه و فلتهركردن و كلۆركردنى ئاوهكه، به ستانداردى ڕێكخراوى تهندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبهجێ دهكرێت.

