رۆژنامەی ھەولێر

دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هانی ئۆیل لە باعەدرێ

دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کاتژمێر 7:10 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمەریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشە درۆنییەکە، جگە لە زیانی ماددیی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی کاتژمێر 6:00 بۆ 07:14 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرش کرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی؛ دووانیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئەوەی دیکەشیان لە قەزای شێخان، سنووری پارێزگای دهۆک.