ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.7.16، بە ئامادەبوونى ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتیی و هەماهەنگى مامۆستایانى زانکۆ و پسپۆڕان “پڕۆژەی پەروەردەیی ئازیزان”ـی ڕاگەیاند، کە لە قۆناغی یەکەمدا 5 هەزار منداڵ و لە قۆناغی دووەمیشدا، 16 هەزار منداڵ لێی سوودمەند دەبن.
پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکى پەروەردەییە، کە بەشێوەى ڕووبەڕوو و ئەپلىکیشنى ( AZIZAN ) خزمەتگوزاریى پەروەردەیی و دەروونى و کۆمەڵایەتى پێشکەش دەکات، وەک کردنەوەى خول و پێشکەشکردنى سمینار، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن 41 مامۆستا لە هەموو زانکۆکان بەشداربوونە لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ و 67 سیمینار و خول پێشکەشکراوە بە ئازیزان، و زیاتر لە 500 کەیسیش ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیى هەبووە.
جێگەى باسە، ئامانج لەو پڕۆژەیەدا گەیشتنە هەموو ماڵێکە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەروەردەیی و دەروونی منداڵان و پێگەیاندنى تاکێکى بەرهەمدار و نیشتیمان پەروەرە.

