رۆژنامەی ھەولێر

بەدرۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیلی ئەمەریکی لە شێخان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تەمموزی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند، کاتژمێر 7:14، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هانت ئۆیلی ئەمەریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.

ڕاشیگەیاند “خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.”

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، دژەتیرۆری کوردستان، ڕایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ هەروەها لە کاتژمێر 7:00 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.