رۆژنامەی ھەولێر

د .سالار عوسمان سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد

 

ڕۆژی سێشەممە، ١٥ـی ٧ـی ٢٠٢٥ – د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامان و هەڤاڵانی بەش، سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن شڤان مەحموود، سکرتێری یەکێتییەکە و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت پێشوازیان لێ کرا.

لەمیانەی سەردانەکەیدا، د.سالار عوسمان، وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، هیوای سەرکەوتنی بۆ سکرتێر و ئەندامانی نوێی مەکتەبی سکرتاریەت خواست، هەروەها ڕۆڵ و مێژووی گرنگی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستانی لە وێستگە گرنگەکانی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بەرز نرخاند.

لە دیدارەکە، جەخت لە هەماهەنگی و کاری پێویست و پێکەوەیی کرایەوە، بەتایبەت لە ڕووی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن و لەو پڕۆژە و چالاکییە گرنگانەی کە خزمەت بە هۆشیاریی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.