دوای درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی خۆتۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی پسووله‌ی خۆراك بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا به‌ره‌و قۆناغی ته‌واو بوون ده‌چێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، له شاری هه‌ولێر به‌ڕێژه‌ی 78% خۆتۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی لای هاووڵاتییان ئه‌نجام دراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ته‌مووز، سیامه‌ند قادر نانه‌كه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له كۆی ملیۆنێك و 984 هه‌زارو 290 هاووڵاتیی سنووری پارێزگای هه‌ولێر تا ئێستا ملیۆنێك و 542هه‌زار و 123 خێزان فۆرمی ئه‌لیكترۆنی پسووله‌ی خۆراكیان پڕكردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه وه‌ریبگرین تا ئێستا 78%ی كۆی گشتیی هاووڵاتییان خۆیان تۆمار كردووه و پڕۆسه‌كه‌ش تا یه‌كی مانگی ئاب به‌رده‌وامه.
سیامه‌ند قادر زیاتر گوتی: ئه‌و كێشانه‌ی دروست بوونه له پسووله‌ی خۆراكی ئه‌لیكترۆنی په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و نه‌یانتوانیووه تا ئێستا بگه‌ڕینه‌وه، یان ئه‌وانه‌ی مردوون و له ژیاندا نه‌ماون.
سیامه‌ند قادر نانه‌كه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له سنووری شاری هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی خۆتۆماركردنیان له پسووله‌ی خۆراكی تازه به‌رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ دروست بووه بریتین له، كێشه‌ی خێزانی جیابووه‌وه 140 حاڵه‌ت بووه، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، نه‌خۆش، به‌ساڵاچوو 120 كه‌س بووه،ئه‌وانه‌ی كه فه‌یسیان نایخوێنێته‌وه 142 حاڵه‌ت بووه، سڕینه‌وه‌ی به هه‌ڵه 123 حاڵه‌ت به گشتیی تۆمار كراوه .
سیامه‌ند قادر نانه‌كه‌لی، داواشی له هاووڵاتییانی سنووری شاری هه‌ولیر كرد په‌له بكه‌ن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پسووله‌ی خۆراك له ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا ،چونكه ره‌نگه ئه‌مه دوا واده بێت و چیتر درێژ نه‌كرێته‌وه.

