ئێوارەی ئەمڕۆ 13ـی تەمموزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجام دا.
لە هەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێرای پیرۆزباییکردن، سەرۆک بارزانی دەستخۆشی خۆی گەیاندە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەردوو یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ و راهێنەری هەردوو یانەکە و یاریزانانی هەردوو یانەکە و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان.
سەرۆك بارزانی هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە پاڵەوانییەتییەکان بۆ هەردوو یانەکە خواست و سوپاسی کردن.
دوێنێ شەممە هەردوو یانەی دهۆك و زاخۆ لە قۆناغی پێش كۆتاییدا لە هەردوو یانەی قووە جەوییە و شوڕتەیان بردەوە و خۆیان گەیاندە یاریی كۆتایی جامی عێراق بۆ یاریی تۆپی پێ.

