رۆژنامەی ھەولێر

لە ڕاپەڕین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 80 سەر گیسک سووتان

بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند: کاژێر 4ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی یەكشەممە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگر لە گوندی بەڕۆژە سەر بە شارەدێی بێتواتە.

راشیگەیاند: ئاگرەكەكە لەناو تەویلەیەكی داخراوی هاووڵاتییەك بەناوی (عەدنان مەحموود محەمەد) كەوتبووەوە كە بەداخەوە بەهۆی ئاگرەكە 80 سەر گیسک سوتان و هەموویان مرداربوونەوە.

هەروەها رایگەیاد: جگە لە گیسكەكان، نزیکەی 40 مریشک و 20 قەلی دیكەش سوتان کە لە كاتی ئاگرەكەدا لەناو تەویلەكەدا بوون.

بەرگریی شارستانی راپەڕین ئاماژەی بەوەش دا كە بەداخەوە هاووڵاتییەكە درەنگ پەیوەندی بە تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانیی سەروچاوە كردووە، بۆیە زیانەكان زۆر بوون.