ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ـی ٧ـی ٢٠٢٥ – د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی لقی ٢٣ـی قەرەچووغی پ.د.ک ـی کرد و لەلایەن سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لق و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕیی لق و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی لقەکە پێشوازیان لێ کرا.
لە دیدارەکەدا، بایەخدانی زیاتر بە سنوورەکە لە ڕووی ڕاگەیاندن جەختی لێ کرایەوە و چەندین پرسی هەنووکەیی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا،
لەمیانی سەردانەکەدا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن و لقی ٢٣ـی قەرەچووغ گرێدرا کە مەبەست لێی تاوتوێکردنی بارودۆخی ڕاگەیاندن بوو لە دەڤەرەکە بە گشتی.

