رۆژنامەی ھەولێر

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان سەرنشینێکی گیانی لەدەست دا و شۆفیرەکەش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: “کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی تازەدێ، ئوتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا کە بە ئاراستەی ناحیەی باوەنوور رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، بە هۆیەوە شۆفیرەکەی کە لەدایکبووی ساڵی 1984ە بریندار بوو و سەرنشینێکی ئوتۆمبێلەکەش کە لەدایکبووی ساڵی 1965ە گیانی لەدەست دا”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، بریندارەکە بە مەبەستی وەگرتنی چارەسەر، گەیێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و تەرمەکەش لە پزیشکی دادی کەلارە. تیمی هاتوچۆ بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنێتیی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە.