رۆژنامەی ھەولێر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ شەممە، 12-7-2025، ئاسمان ساماڵ و گەرم بێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، پێشبینی دەکرێت، کەشی سبەینێ یەکشەممە، 13-7-2025، ئاسمان ساماڵ و گەرم بێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 47 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی

دهۆک : 46 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی

سۆران : 45 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی