پاڵپشت بە فەرمانێکی وەزاری، کە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئیمزای کردووە، ئەو کەسانە دامەزرێندراون
دامەزراندنەکان پێوەستن بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانی هەڵەبجە.

