رۆژنامەی ھەولێر

پارتی بەر لە پەنجاوپێنج ساڵ لە خەمی هەولێر و هۆشیاری خەڵک و ژینگەکەی بووە

ڕۆژنامەی هەولێر

بەپێی دۆکیۆمێنتێکی ئەرشیفی ساڵی ١٩٧٠ی ڕۆژنامەی هەولێر، پارتی وەک بەشێکی سەرەکی حوکمڕانی لە کوردستان، لە خەمی هەولێر و ژینگە و خەڵکەکەیدا بووە، وەک لێرەدا خراوەتەڕوو؛

دەقی ئاگادارییەکە وەک خۆی کە لە ژمار ٢ی ساڵی ١٩٧٠ گۆڤاری هەولێر لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوبووەتەوە:

بانگێک
بۆ دانیشتووانی شاری هەولێری
بەڕێز و خۆشەویست
بۆ ئەوەی شارەکەمان لە ڕووی پاك و خاوێنی و ڕێکوپێکی ڕووشتن و پاراستنی گیانی بێگوناهان وەکوو پێویستە و وا بێ لەسەرمان ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەین و هەموو ئامۆژگارییەکی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی هەولێر ڕەفتار بکەین.
– تکامان وایە لە هەموو ئەو برایانەی بە پێ بە سەر شەقامەکاندا ئەڕۆن بە ناوەندی جادەدا نەڕۆن وە لەسەر ڕوخی جادەکان و بە کۆمەڵ خەڵک هاتوچۆ نەکات بۆ ئەوەی ئاژووەرەکانی ئۆتۆمۆبیل بە چاکی بتوانن ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.
– داوا لە برایانی ئاژوەڕ ئەکەین کە هەمیشە ئامۆژگاری و یاساکانی
لێخورین بێ لادان ڕەفتار بکەن وە زۆر بە هێمنی وە لە سەرخۆ بن ئوتومبێلەکانیان لێ بخوڕن بۆ ئەوەی گیانی کەسانی بێ تاوان نەکەوێتە مەترسی وە زیانیش بە خۆیان بکەوێت.
پیویستە لە سەر دووکاندار و چایچی و وردەواڵە فرۆشەکانی ڕووخی جادەکان داگیر نەکەن وە ماوە نەمێنێت بۆ خەڵک بەسەریا بڕوات وە ناچار ببێت بە ناوەندی شەقامەکان بڕوات وە زیانی گشتی ببێت.
داوا لە هەموو دانیشتوانی بە شەڕەف ئەکەین کە خاوێنی شەقام وکۆڵانەکان بپارێزن وە چڵک و خڵت و خاڵ بە ڕەڵڵای سەر جیگا گشتیەکان نەکەن کە کارێکی خراپ نەکاتە سەر تەندروستی گشتی.
پیویستە لە سەر هەڤاڵان و دڵسۆزانی پارتیمان پێش هەموو کەس ئەم ئامۆژگاریانە لەسەر خۆیان بچەسپێنن وە ببن بە پێشرەوی دانیشتوانی تر و ئەگینا پارتیمان ئەتوانێ پێش هەموو کەس ئیجرائاتی پیویست لەگەڵ ئەوان بکات.
– لقی ٢ پارتیمان وە لیژنەی ناوچەی هەولێر و هەموو ڕێکخراوە
کوردستانیەکان ئامادەن کە هەموو جۆرە هاوکارییەک بکەن لەگەڵ شارەوانی هەولێر بۆ پاراستنی پاک و خاوێنی و هێمنی و جێبەجێکردنی یاسای شارەوانی.

کارگیری لقی 2
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤-٩-١٩٧٠
لە ساڵی ١٩٧٠دا، شاری هەولێر قۆناغێکی نوێ لە گەشەسەندن و پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت. لەم چوارچێوەیەدا، لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان هەستاوە بە دەستپێشخەرییەکی گرنگ بە مەبەستی ڕێکخستن و پاککردنەوەی شار، هەروەها هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەشداریکردن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی شارستانی و پێشکەوتوو. ئەم دەستپێشخەرییە، کە لە چەند ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکدا خۆی دەبینێتەوە، ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ئەو هەوڵانەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێشخستنی ژیانی خەڵکی کوردستان دەیدات.
ئێستایش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی کەشوهەوا، پارتی دیموکراتی کوردستان و شارەوانی هەولێر پێکەوە کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری هاووڵاتییان، دابینکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاساکان، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێکی تێکدەرانە کە ئامانج لێی پەکخستنی ئەم پرۆسەیە.
دیارە پێشکەوتنی شار تەنها ئەرکی حکوومەت و شارەوانی نییە، بەڵکو ئەرکی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیە. بۆیە، پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی شارستانی و پێشکەوتوو. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین هەولێر بکەینە شارێکی نموونەیی و شایستەی ژیانی خەڵکی کوردستان.