ئەمرۆ سێشەممە 2025.7.8، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هونەر نورى، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێگا و بانى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسان و ئەندازیاران، کۆتای هات بە خولێکی ڕاهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI)، کە بۆ ( 36 ) ئەندازیارى سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکانى ڕێگا و بانى هەولێر ڕێکخرابوو و بڕوانامەى خول بەسەر بەشداربووانى دابەشکرا.
لە خولەکەدا، کە بۆ ماوەى ( 3 ) ڕۆژ بەردەوام بوو، نوێترین پێشکەوتنەکان و چۆنیەتى بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد پێشکەش بە ئەندازیاران کرا، لەوانە فێرکردن و ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامرازەکانی ( AI ) بۆ مەبەستی ڕایکردنى کاروبار و ئەرکە ئەندازەییەکان، ئەوەجگە لە پێشکەشکردنى کۆمەڵێک میکانزم و ئامرازى جیاواز بەئامانجى گرنگیدانى زیاتر بە تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد لە ژینگەی کارەکانیان بۆ باشتر بەڕێوەبردن و ڕوبەڕوبونەوەى ئاستەنگە و ئاڵنگارییەکان.
لە رێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە ئەندازیار ئەسعەد عەلی، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی بۆ کاروباری رێگاوبان و وانەبێژى خولەکە، پیرۆزبایی لە ئەندازیارانى بەشداربووى خولەکە کرد و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

