وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە ئەپڵیكەیشتنی (ئی – هەڵسەنگاندن) ئەنجامی تاقیكردەوەكانی خولی یەكەم وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: پاش دوو ڕۆژ لە تەواوبوونی تاقیکردنەوە گشتییەکان، ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی (بە هەموو بەشەکانیەوە) دەکەینەوە کە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی وەزاریی خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە ئەپلیکەیشنی “ئی-هەڵسەنگاندن” (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.
وەزارەتی پەروەردە هەروەها رایدەگەیەنێت “کاتژمێر 10ی ئەمشەو، بەستەرێک (لینکێک) لە پەیجی فەرمیی وەزارەت دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەکان)، کە قوتابی دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی و وەڵامی نموونەییی دروست سەیر بکات”.
ئاماژە بەوەش دەكات: قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕ بکاتەوە لە ڕێکەوتی 9/7/2025 تاکو کۆتاییی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکان لە ڕێکەوتی 17/7/2025. جەختیش دەكاتەوە كە بەدڵنیایییەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵنەوە.
– قوتابییان دەتوانن لە رێگەی (ئەم لینكە)وە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان وەربگرنەوە

