سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی حکوومەت، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە کوردستان و برەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و بە تایبەتی پشتیوانیکردنی کار و چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردی و ڕۆشنبیران و دامەزراوە کولتوورییەکان بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.
هاوکات، سەرۆکی حکومەت، پاڵپشتی و هاریکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە کوردستاندا دووپات کردەوە.

