ئەمڕۆ سێشەممە 2025.7.8، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پزیشک و شارەزایان و پسپۆران و کارمەندانى تەندروستیى، بە بۆنەى رۆژی جیهانی تەندروستیی پێست، رێکخراوی تەندروستیی ئاشتی بە هەماهەنگی سەنتەری هەولێری فێرکاری ڕێورەسمێکى تایبەتى ئەنجامدا.
لە ڕێورەسمەکەدا، لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان چەندین بابەت و پرسى پەیوەست بە پاراستنى تەندروستى گشتیى و هۆکارەکانى تووش بوون و دانانى ڕێگەى چارەى گونجاو بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنى نەخۆشیەکانى پێست و ئاشناکردنى نەخۆشییەکان و ڕێنمایى پێویست بۆ ئەو پرسە پێشکەش کرا.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانى ڕێورەسمەکە، ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

