ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، 15-7-2025 پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه و دابه‌زینی قوتابیان له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌ش هاتووه، دابەزین یان گواستنه‌وه‌ی قوتابیان لە نێوان زانکۆکانی هه‌رێم بە ئەلیکترۆنى له واده‌ی دیاریكراودا دەستپێدەکات كه دیاریكراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وەزارەتى خوێندنى باڵا لە چەند رۆژى داهاتوودا مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین بۆ قوتابیانی زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2025-2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاودەکاتەوە.

