رۆژنامەی ھەولێر

سامان بەرزنجی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی زۆری کەرتی تەندروستیی کردووە

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سامان بەرزنجی لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: سوپاسی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکەن بۆ تەرخانکردنی بڕە پارەیەک بۆ دروستکردنی چەند بەشێکی نوێ لە نەخۆشخانەکانی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ.

دووشەممە 7ـی تەمووزی 2025، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرباری قەیرانەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاووڵاتییان لە کردنەوەی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی نوێ، هاوکات دروستکردنی هۆڵی نەشتەرگەریی زیاتر و فراوانکردنی نەخۆشخانەکان.

وەزیری تەندروستی سوپاسی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەنگین ڕێکانی کرد بۆ بۆ تەرخانکردنی 12 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشەکانی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکانی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ، هەروەها دابینکردنی ئامێری چاندنی مووخی ئێسک لە پارێزگای دهۆک.