وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەم، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی وەزارەتەکە و تەندروستی هەولێر و نوێنەری ڕێکخراوی MSFی بەلجیکی، مەڕاسیمی وەرگرتنی نزیکەی ٦٠ تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەڕێوەچوو.
دەرمانەکە لەلایەن ڕێکخراوی MSFی بەلجیکی بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە و بۆ چارەسەری و نەشتەرگەری چەندین نەخۆشی پێویست بەکاردێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، بەهای ئەو دەرمانە، ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

