رۆژنامەی ھەولێر

لەهەولێر ٤هەزار پشکنین و ٤٠٠ نەشتەرگەری چاو بەخۆڕایی بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دەکرێت

دوێنێ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە شاندێکی دامەزراوەی بینینی جیهانی، بە سەرۆکایەتی نەمیر جبووری کرد.

لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە د.شوان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چاوی فێرکاری هەولێر و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا ئامادەی بوو، شاندی میوان تیشکیان خستەسەر کار و بەرنامەکانیان وەک دامەزراوەیەکی خێرخوازی و ئاماژەیان بەوەدا کە بڕیاریانداوە لە هەولێری پایتەخت بە هەمانگی پارێزگای هەولێر و لە ڕیگەی بەڕیوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر، لە نەخۆشخانەی چاوی فێرکاری هەولێر، (٤هەزار پشکنینی چاو ) و (٤٠٠ نەشتەرگەری ئاوی سپی و زێدە گۆشتی چاوو ) بە خواڕایی بۆ خەڵکی کەم دەرامەت و هەژارانی شاری هەولێر لە ڕێگەی پزیشک و پسپۆرانی دامەزراوەکەیان ئەنجدامبدەن.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی لە دامەزراوەی ناوبرا، ئامادەیی هەموو ئاسانکارییەکی پارێزگای نیشاندان و دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە بەرژەوەندی خەڵکی شارەکەمان و هەژاران و کەمدەرامەتان دابێت، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هەماهەنگین، هەرچی پێویستیش بێت بۆ سەرخستنی کارەکەتان ئامادەین پێشکەشتان بکەین.