رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆكی حكوومەت هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەكەی تێكساس دەردەبڕێت

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی لافاوەكەی ئەمڕۆی ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی “ئێمە بە خەم و نیگەرانییەوە چاودێری ڕەوشی لافاوەکەی تێکساس لە ئەمریکا دەکەین”.

سەرۆكی حكوومەت هەروەها نووسیویەتی “لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانییانی ئەو لافاوە دەردەبڕم”.

مەسرور بارزانی هیوای چاکبوونەوەشی بۆ سەرجەم ئەو کەسانە خواست کە لافاوەکە زیانی پێگەیاندوون

بەپێی دوایین ئاماری میدیاكانی ئەمەریكا، لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو لافاوەی بە تایبەت لە ناوچەی كیێر لە ویلایەتی تێكساس روویداوە، زیاتر لە 70 كەس گیانیان لەدەستداوە.